بیمهی خوێندکارانی نێونهتهوهیی
- ھەموو خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان دەبێت بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانی وابەستەیان لەسەر ماڵپەڕی http://www.hayateamn.ir/shop بیمەی پێشھاتەکانی خوێندکاری نێودەوڵەتیی بکڕن. نەکڕینی ئەم بیمەی پێشھاتە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تۆ نەتوانیت ڤیزای خوێندکار و مۆڵەتی مانەوە وەربگریت. چەندین جۆری بیمە ھەن کە نرخی جیاجیایان ھەیە و خوێندکارانی نێودەوڵەتیی و ئەندامانی خێزانی وابەستەی ئەوان بەپێی خواستەکانیان دەتوانن بیکڕن.
- بۆ کردنەوەی ماڵپەڕی بیمەی سەرەوە، دەبێت لە وێبگەڕی Internet Explorer کەڵک وەربگیردرێت و ھەروەھا کارتێکی بانکیی ئێرانیی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانیت بەشێوەی ئۆنلاین ئەم خزمەتە بکڕیت. بەشی زانیاری تاکەکەسی لە سەر فۆڕمەکە دەتوانرێت بە پێی پەڕەی ناسینەوەی پاسپۆرت، بە زمانی ئینگلیزی یان بە زمانی فارسی پڕ بکرێتەوە.
- نووسینگەی پێوەندیە دەوڵەتیی و ھاوکاریە زانستیەکانی زانکۆی کوردستان لە ڕێگەی خوێندکارێکی نێودەوڵەتییەوە، ھەرچەشنە یارمەتیەکی پێویست لەم بوارەوە دابین دەکات.