زانکۆی کوردستان (UOK) لە ساڵی خوێندنی 1974-1975 چالاکییەکانی خۆی لە ژێر ناوی کۆلێجی باڵای سنە، وابەستە بە تەربیەت موعەلم (ناوەندی پەروەردەی مامۆستا)، لە تاران دەست پێكرد. ئەم زانکۆیە یەکەمین خوێندکارانی، لە بواری پەروەردەی مامۆستایانی بیرکاری وەرگرت. لە ساڵی خوێندنی داھاتووی دا، بوو بە کۆلێجی زانکۆی ڕازی کرماشان و دواتر ناو نرا کۆلێجی پەروەردەی مامۆستای سنە.
جگە لە وەرگرتنی خوێندکار لە بواری پەروەردەی مامۆستای بیرکاری، دەستی کرد بە وەرگرتنی خوێندکارانی کیمیا و زمانی ئینگلیزیش. ئەم یەکەی ڕاھێنانی مامۆستایە دوای پەرەسەندنی چالاکیی فێرکاری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە بوارە جیاجیاکان دا، لە ساڵی 1991 نازناوی زانکۆی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و فەرھەنگی پێبەخشرا. لەو کاتەوە بە ناوی زانکۆی کوردستان ناسێندرا. لەو کاتەوە، کۆمەڵێک خول و کوورسی ھەمەجۆر لە ئاستە جیاجیاکان دا زێدە کراوە بە لیستی بەرنامەی خوێندنی بەکالریۆس و ماستەر لە ئەم زانکۆیە، کە بریتین لە خولی دوای دۆکتۆرا کە بەشی کیمیا پێشکەشی دەکات.
لە ئێستا دا، زانکۆی کوردستان، زیاتر لە 9000 خوێندکاری ھەیە، کە زۆرتر لە 25 لە سەدیان خوێندکاری ماستەرن. زانکۆی کوردستان، 8 کۆلێج و 51 بەشی ھەیە کە 172 خولی بەکالریۆس و ماستەر پێشکەش دەکەن. سەرباری ئەوەش، ئەم زانکۆیە نزیکەی 350 ئەندامی ستافی زانستی تەواو-کاتی ھەیە کە 95 لە سەدیان پلەی پڕۆفیسۆری یان سەرتریان ھەیە (14 پڕۆفیسۆر و 64 پڕۆفیسۆری یاریدەر). جگە لەمە، ھەندێک ستافی پەروەردەی دیکەیش ھەن و بە گشتی ژمارەی ستافی کارگێڕی دەبنە 202 کەس.
University of Kurdistan
|
زانکۆی کوردستان ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوەی ھەیە کە ستافە زانستیەکەی کەسانی ناسراوی نێودەوڵەتین، ئەوان لە ساڵی ڕابردوو دا 210 تێزیان بڵاوکردوەتەوە، کە 180ـیان پلەی Q1 و Q2 JCR وەرگرتووە. سەرباری ئەمە، ستافی زانستی 250 وتاری لێکۆڵینەوەی زانستیان لە گۆڤارە ناوخۆیییەکان بڵاو کردوەتەوە و 400 بابەتی زانستیانەیان لە کۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دا پێشکەش کردووە. لە ئێستا دا ئەم زانکۆیە 6 ناوەندی توێژینەوە و 5 گۆڤاری ئاکادێمیکی ھەیە و ھەروەھا ڕۆژنامەی تایبەت بە خۆی ھەیە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری لێ بڵاو دەبێتەوە. سەرەڕای ئەمە، زانکۆ چەندین ناوەندی تاقیکردنەوەی ھەیە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و فێرکاری کە یارمەتی خوێندکاران و کارمەندان لە ھەموو کۆلێجەکان دەدات.
زانکۆی کوردستان پێکھاتەیەکی کارگێڕی نامەرکەزی ھەیە کە دەستەی دەسپاکی (کە باڵاترین پلەیە لە زانکۆ و ھەروەھا پەرەپێدانی داھاتووی خوێندن، پرۆژەی ئابووری و پلانە مەزنەکانی دیکەی زانکۆ لە بەرچاو دەگرێت) سەرۆک، 5 جێگری سەرۆک (جێگری سەرۆک بۆ کاروباری پەروەردە و ئاکادێمکی، کاروباری توێژینەوە، کاروباری خوێندکاران، کاروباری ئابووری و کاروباری فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی)، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەی دەبەن.
زانکۆی کوردستان پابەندە بە دابینکردنی شوێنێک کە تێدا ھێزە مرۆییەکان داھێنەر، بەرپرس، ھاندەر، زانیار و ڕێکوپێک و بەپێی بەھا ئیسلامی و ئەخلاقیەکان ڕابھێنرێن. زانکۆی کوردستان بەپێی زانست و پێشەگەریی، پابەندە بە ڕێزگرتن و زیادکردنی بنەماکانی فەرھەنگی ئاکادێمیک و ھەروەھا ھەوڵ دەدات ھاوکاری باش و گونجاو لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە توێژینەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکات.
زانکۆی کوردستان وەک ناوەندێکی گشتیی فێرکاری باڵا وابەستەیە بە مامۆستایانی لاو و ھاندەر و سامانە بەنرخەکانی، و ھەروەھا لە ھەندێک لە شێوازە فێرکاریە داھێنەرانە و تەکنۆلۆژیکەکان کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی ھێزی کاری شارەزا و پابەند فێر بکات کە کێشە و ئاستەنگەکانی کۆمەڵگە لە ئاستی ناوچە و جیھان دا چارەسەر بکەن. سەرەڕای ئەمە، ئەم زانکۆیە ھەوڵ دەدات بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کاراکان، پەرەپێدانی ئاستی زانیاری و دابینکردنی خزمەتی ڕاوێژکاری، پێداویستیە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگە، لە ئاستی جیاجیا دا فەراھەم بکات.