دەزگای توێژینەوەی دەسکاریکردن و پەرەپێدانی گیا دەرمانیەکان
پارێزگای کوردستانی ئیران لەبەر ھەبوونی ڕێژی زۆری بارانبارین و ھەڵکەوتن لە ناوچە شاخاوییەکان دا، گیای دەرمانی زۆری ھەیە. ھۆکارەکانی دامەزراندنی دەزگای توێژینەوەی دەسکاریکردنی گیادەرمانیەکان و گەشەکردن دەگەڕیتەوە بۆ ئەو ڕاستیەی کە ئەم دامەزراویە ۱۱ بەشی لەم بوارە دا ھەیە. سەرەڕای ئەمە، زانکۆی کوردستان تاقیگەی گونجاو و باشی ھەیە (لەوانە GC-MS، چەندین تاقیگەی جۆربەجۆری ڕووناکیپێو و کرۆماتۆگرافی)، مەزرای پان و بەرین و ھەروەھا چەندین گوڵخانەی دیکە کە شوێنگەلێکی زۆر گونجاون بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە. ئەم دامەزراوەیە دوو بەشی توێژینەوەی ھەیە: چاندن و دەسکاریکردنی گیا دەرمانیەکان و کەڵکوەرگرتن لە گیا دەرمانیەکانھەندێ لە ئامانجەکانی ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە:
- ناساندنی گیا و ڕووەکەکانی ناوچە و سازکردنی ئینسایکلۆپیدیایەکی تۆکمە و تەواو،
- دەرھێنان و جیاکردنەوەی پێکھاتە چالاکەکانی گیا دەرمانیەکان،
- بڵاوکردنەوە و دەسکاریکردنی گیا دەرمانیەکان بۆ وەدرەستخستنی قازانجی ئابووری،
- ناساندنی گیا دەرمانیە نوێیەکان بەپێی کەشوھەوای پارێزگا، و
ھەروەھا زیاتر کەڵکوەرگرتن لە گیا دەرمانیەکان بە مەبەستی تەندروستی مرۆڤ.