شلیک یەکێک لە بەرھەمە ھەرەگرنگەکانی پارێزگای کوردستانە و ئەم پارێزگایە لە بەرھەمھێنان شلیک لە ئێران دا یەکهمە (ساڵانە ۳۷۰۶۹ تۆن) و پانتایی ئەو شوێنانەی کە تەرخان کراوە بۆ چاندن و بەرھەمھێنانی لە پارێزگا دا (۲۲۸۳ دۆنم)ـە. پارێزگای کوردستان ۶۰%ی شلیکی ئێران بەرھەم دەھێنێت. بەکاربردنی شێوازی نوێ و زانستی لە بەرھەمھێنانی شلیک، شتێکی زۆر گرنگە. کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستنان لە ساڵی ۲۰۰۰ دەزگای توێژینەوەی دەسکاریکردن و باشپەروەردەکردنی شلیکی دامەزراند بە مەبەستی ئەوەی لێکۆڵینەوەی زانستی بکات لەسەر نەخۆشیزانی ئەم بەرھەمە و ھەروەھا نوێترین و باشترین شێوازەکانی چاندن و بەرھەمھێنانی شلیک وەدەست بخات. ئەم دامەزراوەیە دوو بەشی توێژینەوەی ھەیە: تەکنۆلۆژیای زیندەوەری شلیک و دەسکاریکردن و باشپەروەردەکردنی شلیک، ئابووری و بازاڕگەری.
ئامانجی گشتی ئەم ناوەندە توێژینەوەییە:
دکتۆر ناسر قادری
ناونیشانی ئیمەیل: n.ghaderi@uok.ac.ir