دەزگای توێژینەوە کوردی/کوردستانناسی
ساڵی ۲۰۰۰ بەرپرسی وەزارەتی خوێندن، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا بەشێوەی فەرمی ئەم دەزگایەی دامەزراند. ئەم دامەزراوەیە لێکۆڵینەوەییە سێ بەشی توێژینەوەی ھەیە: ئەدەبیات و زمانەوانی کوردی، توێژینەوەی فەرھەنگی کوردی و مێژوو و توێژینەوەی ستراترژیکی کوردی و گەشەکردن. ئامانجی ئەم دامەزراوەیە، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە یە لە بوارەکانی زمانی کوردی، ئەدەبیات و کەلتوور و ھەروەھا نیشاندانی دەوڵەمەندی ئەم بەشانەیە لە ئاستێکی بەرفراوان دا. سەرەڕای ئەمە، لەم دواییانە دا توانیانە سەرکەوتووانە بەرنامەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە ئاستی بەکالوریۆس پێشکەش بکەن و ھەروەھا ئامانجیان ئەوەیە ئەم بەرنامە بۆ ئاستی ماستەریش چێ بکرێت.چەندین پڕۆژە و کۆنفڕانس کە لەم دامەزراوەیە دا بەڕێوە چووە کە بە مەبەستی گەیشتن بەم ئامانجانەی سەرەوە بووە. ئەو پڕۆژانەی ھەتا ئێستا تەواو کراون بریتین لە فەرھەنگی وشەی فارسی-کوردی زانکۆی کوردستان، گۆڤاری سێمانگە/وەرزنامەی ئەدەبیاتی کوردی، و ھەندێ کتێبی دیکە لە بارەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی. لە ساڵی ۲۰۱۰، یەکەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئەدەبیاتی کوردی لە کۆلێجی ئەدەبیات و زانستی مرۆڤایەتی، زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو، کە ئەم دامەزراوەیە ڕێکی خستبوو، وە دوابەدوای ئەم کۆنفڕانسە، یەکەمین کۆنفڕانسی بنەماڵەی ئەردەڵان لە ساڵی ۲۰۱۱ بەڕێوە چوو. دوابەدوای ئەمەیش سێ مەراسمی یادەوەری دکتۆر مەھیندوخت موعتەمدی (۲۰۱۴)، ئەحمەد قازی و ئەحمەد شەریفی (۲۰۱۵) بەڕێوە چوو. جگە لەمانە، دامەزراوەکە وۆرکشۆپەکانی ڕاھێنان بە بەردەوامی ئەنجام ئەدات و ھەروەھا ئەم دامەزراویە کتێبخانەی سەرچاوە بەنرخەکانی ئەدەبیاتی کوردی ھەیە کە بە ڕووی توێژەر و لێکۆڵەرە ئارەزوومەندەکان دا کراوەیە.