ناوەندی زانست و ئەندازیاری ئاو
ناوەندی زانست و ئەندازیاری ئاوی زانکۆی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۳ بە ڕوانین بە دەوری گرنگی ئاو لە گەشەی پارێزگای کوردستان دامەزرا. ئەم ناوەندە لە ئێستا دا دوو بەشی توێژینەوەی ھەیە: ئەندازیاری ھایدرۆلیک و سەرچاوە ئاوییەکان.
ھەندێ لە ئامانجەکانی ئەم ناوەندە لە خوارەوە دیاری کراون:
- ناساندن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی توێژینەوە لەڕووی گەشەکردنەوە،
- بەڕێوەبردنی گشتگیر و کەڵکوەرگرتنی بەردەوام لە سەرچاوە ئاوییەکانی سەرزەوی و ژێرزوەی پارێزگا،
- ھەڵسەنگاندنی توانای ھایدرۆلیکی بەنداوەکان، تۆڕەکانی ئاودێری و ڕەواندن،
- پاکژکردنەوە ئاوی شار و گوندەکان،
- دابینکردنی ڕێکاری کارا بۆ تەرخانکردن و دەسپێوەگرتن بە ئاو و ھەروەھا کەمکردنەوەی بە فیڕۆچوونی ئاو لە کەرتە جۆربەجۆرەکانی بەڕێوەبردنی ئاوی ئاودێری، ئاوی خواردن، و پیشەسازی دروستکردنی کارەبا لە ئاو،
- کەڵکورگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ و ناوچەییکردنی پێشەسازی ئاوی پارێزگا.