بەپێی خشتەی نوێی بڵاوکراوە لە لایەن سیستمی ڕیزبەندیی تایمز، زانکۆی کوردستان بۆ جاری دووهەم، لە دوای یەک توانی پلەی ۸۰۰-۶۰۱ لە نێو زانکۆکانی جیهاندا بەدەست بهێنێت.
سیستمی ڕیزبەندیی تایمز یەکێکە لە سیستمە بڕواپێکراوە نێونەتەوەییەکان لە بەستێنی هەڵسەنگاندن و ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهاندا. یەکەمجار لە ساڵی ۲۰۰۴ی زایینی ناوەندی تایمز بە هاوکاری پێگەی QSخشتەی باشترین زانکۆکانی جیهانی بڵاوکردەوە و بە کۆتاییهاتنی هاوکاریی ئەم دوو ناوەندە، لە ساڵی ۲۰۱۰ تایمز بە شێوازی سەربەخۆ هەڵسەنگاندنی ناوەندە زانستییەکانی دەست پێکرد. ناوەندی تایمز سەرەڕای ڕیزبەندیی زانکۆکان لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی، هەموو ساڵێک خشتەی باشترین زانکۆ لاو و کاریگەرەکان لە ڕاستای بەدیهاتنی گەشەی سەقامگیری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڵاو دەکاتەوە.
لە نوێترین ڕیزبەندیی زانکۆ جیهانییەکان تایمز ۲۰۲۲، زانیارییەکانی زیاتر لە ۲۱۰۰ زانکۆ لە ۹۹ وڵاتی جیهانی هەڵسەنگاندووە. لە دوای هەڵسەنگاندنی سەرەتایی، هەژماری ۱۶۶۲زانکۆ مەرجەکانی پێویستی بۆ بەشداریی لەم ڕیزبەندییەدا بەدەست هێنا. بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی زانکۆی ئاکسفۆرد، ڕێکخراوەی تەکنەلۆجیا و زانکۆی هاروارد لە ڕیزی باشترین زانکۆکانی جیهاندا جێگیرن. هەروەها ناوی ۵۸ زانکۆی ئێران لەم خشتەدا بەشدارن و زانکۆی کوردستان بە بەدەستهێنانی پلەی ۱۰ له نێوان زانکۆکانی ئێران ( گشتی، پیشەیی و زانستە پزیشکییەکان) بۆ جاری دووهەم لە دوای یەک پلەی ۸۰۰-۶۰۱ی جیهانی بەدەستهێنا.
فێرکاری بە کێشی ۳۰٪ ( بووجەی فێرکاری ۱۵٪، ڕادەی مامۆستا بە خوێندکار ۴.۵٪، ڕادەی خوێندکارانی دوکتۆرا بە خوێندکارانی کارناسی ۲.۲۵٪، ڕادەی ئەندامانی لێژنەی زانستی بە بڕوانامەی دوکتۆرا بە گشتی ۶٪ و داهاتی ۲.۲۵٪) توێژینەوە بە کێشی ۳۰٪ ( بووجەی توێژنەوەیی ۱۸٪، داهاتی توێژینەوە ۶٪ و هەژماری وتارە نوانەکراوەکان لە بەستەری سەرچاوەهێناوەی ئیسکۆپووس، بە پێی ئەندامانی لێژنەی زانستی ۶٪) سەرچاوەکان بە کێشی ۳۰ لەسەد ( کاریگەریی توێژینەوە، مامناوەندی هەژماری سەرچاوەکان بە پێی وتارە نوانەکراوەکان لە ساڵی ۲۰۱۶تا ۲۰۲۱) لایەنی نێونەتەوەیی بە کێشی ۷.۵لەسەد ( ڕادەی خوێندکارانی نێونەتەوەیی بە خوێندکارانی ناوخۆ ۲.۵٪، ڕادەی ئەندامانی لێژنەی زانستیی نێونەتەوەیی بە ناوخۆ ۲.۵٪و بەشی وتارە بڵاوکراوە هاوبەشەکان لەگەڵ نووسەرانی هاوکاری نێونەتەوەیی ۲.۵٪) داهاتی پیشە بە کێشی ۲.۵٪ ( گواستنەوەی زانست و ڕێژەی داهاتی پیشە بە ڕادەی ئەندامانی لێژنەی زانستی)
جێی ئاماژەیە زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندیی زانکۆ ئاسیاییەکانی تایمز ۲۰۲۱ پلەی ۱۳۳، لە ڕیزبەندیی زانکۆ لاوەکانی تایمز ۲۰۲۱ پلەی ۱۶۵، لە ڕیزبەندیی بابەتیی شانگهای ۲۰۲۱لە بەشی زانستی کشتوکاڵ پلەی ۴۰۰-۳۰۱ و لە ڕیزبەندیی وبۆمتریکس بە بەرزبونەوەی ۱۸۵پله، پلەی ۱۹۳۹ی لە نێوان ناوەندە زانستییەکانی جیهانی بەدەست هێنا