فارسی English

جێگیربوونی ١۴ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە خشتەی نووسەرانی ژێدەری ٢ لەسەدی دنیا لە ساڵی ٢٠٢١

بە پێی توێژینەوەی ئەنجامدراو لە لایەن لێکۆلەرانی زانکۆی استنفورد لە ساڵی ٢٠٢١ کە بەسەر ماڵپەڕی سکۆپووسەوە دانراوە، زیاتر لە ١٠٠ هەزار توێژەر لە وڵاتانی جیاوازەوە لە ٢٢ بواری زانستی و ١٧۶ بەشدا لە نێو خشتەی نووسەرانی ژێدەری ٢ لەسەد سەرتری دنیادا جێگیر کراون.

ئەم نووسەرانە بە پێی پێوەری کامپۆزیت C و بە پێی پێوەرگەلی شەش دانەیی خوارەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و هەڵبژێردراون:

لەم نێوانەدا، ١۴ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان بە پێی خشتەی خوارەوە لە ڕیزی نووسەرانی ژێدەری ٢ لەسەد سەرتری دنیادا دانراون:

دکتۆر محەمەدڕەزا ستارە (فیزیا)، دکتۆر ڕەحمەت سادقی ( کیمیا)، دکتۆر عەبدوڵڵا سەلیمی ( کیمیا)، دکتۆر حەسەن بێورانی ( بەرق) دوکتۆر قوباد شەفیعی (بەرق)، دکتۆر هێمن شەهابی ( ژئۆمۆرفۆلۆجی)، دکتۆر عەتائەڵڵا شیرزادی ( لەوەڕگە و ئاوەڕۆ)، دکتۆر حەسەن دەروێشی ( بیۆسیستەم)، دکتۆر پەرهام مورادی ( کۆمپیۆتەر)، دکتۆر محەمەد ڕەزایی ( کانزا)، دکتۆر ڕووناک دەقیق ( میکانیک)، دکتۆر ئارمان سادقی ( میکانیک)، دکتۆر بەندەر ئاستین چەپ ( فیزیا)، دکتۆر ڕەحمان حەلاج ( کیمیا)

جێی ئاماژەیە کە لە ساڵی ڕابردوودا هەژماری ٧ کەس لە مامۆستایانی زانکۆ لە ڕیزی نووسەرانی ژێدەری ٢ لەسەد سەرتری دنیادا دانرابوون کە لە ساڵی ٢٠٢١، ئەم هەژمارە بۆ ١۴ کەس بەرز کرایەوە.

جێی ئاماژەیە کە زانکۆی کوردستان لە ساڵانی دواییدا بە نوێکردنەوەی پڕۆفایلی خۆی لە ڕیزبەندییەکان و دەیتابەیسە نێونەتەوەییەکاندا و هەروەها ناردن و تۆمارکردنی دەیتا پێویستەکان، توانیویە پێگەیەکی شیاو لە سیستمەکانی ڕیزبەندیدا بە دەست بهێنێت، کە لەوانە دەتوانین بە پلەی ٨٠٠-۶٠١ی زانکۆکانی جیهان، پلەی ١۶۵ لە نێوان زانکۆ لاوەکانی جیهان، پلەی ١٣٣ لە نێوان زانکۆ ئاسیاییەکان لە ڕیزبەندیی تایمز، سەرکەوتنی بەرچاو لە ڕیزبەندیی بابەتیی تایمز ٢٠٢١، بەشداری لە نێوان زانکۆی ئێران لە ڕیزبەندیی یووماڵتی ڕنک، بە دەست هێنانی پلەی ١١ی زانکۆ گشتییەکانی وڵات لە یەکەمین بەشداریی زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندیی جیهانیی ISC و هەروەها بەدەست هێنانی پلەی ۴٠٠-٣٠١ لە نوێترین ڕیزبەندیی بابەتیی شانگای ٢٠٢١ لە بەشی زانستی کشتووکاڵ، ئاماژە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر و بینینی خشتەی گشتیی نووسەرانی ژێدەری ٢ لەسەدی سەرتری دنیا لێرەدا کڕتە بکەن:

elsevier.digitalcommonsdata.com/datasets/btchxktzyw/3