فارسی English

بەرزبوونەوەی ١١٨ پلەیی زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندیی وێبۆمتریکسی ساڵی ٢٠٢١

بە پێی دوایین ئاکامەکانی بڵاوکراوە لە لایەن ڕیزبەندیی وێبۆمتریکس لە جوولای ٢٠٢١، زانکۆی کوردستان توانیی پلەی ١٩٣٧لە ئاستی جیهان، پلەی ٣۶ لە ئاستی وڵات (کۆی زانکۆکان و ناوەندە توێژینەوەییەکانی وڵات کە بریتین لە زانکۆ گشتییەکان، زانکۆ پیشەییەکان، زانکۆکانی هونەر، زانکۆکانی ئازاد، پەژووهێشگاکان و زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکان) و هەروەها لە نێوان زانکۆ گشتییەکانی وڵات پلەی ١۶ بە دەست بهێنێت.

 

 

ڕیزبەندیی وێبۆمتریکس نزیک بە ٣١٠٠٠ ناوەندی زانستیی توێژینەوەیی جیهان بە پێی پێوەرەکانی کاریگەری، دەسپێڕاگەیشتن و هەڵبژاردەیی، دەخاتە ڕیزبەندییەوە. ئەم ڕیزبەندییە لە لایەن تاقیگەی سایبێرمێتریکی ئیسپانیا بە شێوازی دوو جار لە ساڵێکدا ئەنجام دەدرێت. و بە پێی نوێترین هەڵسەنگاندنی بڵاوکراوە لە پووشپەڕی ١۴٠٠، ٧٠۴ ڕێکخراوەی ئێرانی لە ڕیزی ٣١ هەزار ناوەندی زانستیی ئەم ڕیزبەندییەدا دانراون کە لەم نێوانەدا زانکۆی کوردستان پلەی ٣۶ی وڵاتی بە دەست هێناوە.

جێی ئاماژەیە کە پلەی جیهانیی زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندیی وێبۆمتریکس لە ساڵەکانی ٢٠١٨، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بە ڕیز ٢۵٧٣، ٢۴۴٠ و ٢٢٢٧ و پلەی ئاستی وڵاتی زانکۆی کوردستان بە ڕیز ۴٧، ۴٢ و ۴٢ بووە و هەروەها لە نوسخەی پێشووی بڵاوکراوەی ئەم ڕیزبەندییە لە ژانوییەی ٢٠٢١، زانکۆی کوردستان پێگەی ٢٠۵۵ جیهانی بە دەست هێناوە.

 

زانکۆی کوردستان لە ساڵانی دواییدا بە نوێکردنەوەی پڕۆفایلی خۆی لە ڕیزبەندییەکان و دەیتابەیسە نێونەتەوەییەکان و هەروەها ناردن و تۆمارکردنی دەیتا پێویستەکان، توانیویە پێگەیەکی شیاو لە سیستمەکانی ڕیزبەندیدا بە دەست بهێنێت، کە لەوانە دەتوانین بە پلەی ٨٠٠-۶٠١ی زانکۆکانی جیهان، پلەی ١۶۵ لە نێوان زانکۆ لاوەکانی جیهان، پلەی ١٣٣ لە نێوان زانکۆ ئاسیاییەکان لە ڕیزبەندیی تایمز، سەرکەوتنی بەرچاو لە ڕیزبەندیی بابەتیی تایمز ٢٠٢١، بەشداری لە نێوان زانکۆی ئێران لە ڕیزبەندیی یووماڵتی ڕنک، بە دەست هێنانی پلەی ١١ی زانکۆ گشتییەکانی وڵات لە یەکەمین بەشداریی زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندیی جیهانیی ISC و هەروەها بەدەست هێنانی پلەی ۴٠٠-٣٠١ لە نوێترین ڕیزبەندیی بابەتیی شانگای ٢٠٢١ لە بەشی زانستی کشتووکاڵ، ئاماژە بکرێت.

بۆ بینی ئاکامی تەواوی ڕیزبەندیی وێبۆمتریک لێرەدا گرتە بکەن.