فارسی English

کۆلێجی ئەدەبیات و زمانە بیانییەکان

کۆلێجی ئەدەبیات و زمانە بیانییەکان لە ئۆکتۆبەری ۲۰۱۲ بەرلەوەی بەشێک بێت لە کۆلێجی ئەدەبیات و مرۆڤایەتی بە فەرمی چالاکی فێرکاری و توێژینەوەیی خوی دەست پێ‌کرد. شایانی باسە کە کۆلێجی ئەدەبیات و مرۆڤایەتی کە جیا کرایەوە، لە ساڵی ۱۹۹۱ وەکوو دووەمین کۆلێجی زانکۆی کوردستان کرایەوە، بەڵام ئەم کۆلێجە چالاکیەکانی زۆر زووتر لە ساڵی ۱۹۷۶ دەست پێکردبوو، ئەو کاتە خوێندکاری لە بواری پەروەردەی مامۆستای زمانی ئینگلیزی وەرگرتبوو و دواتر ۱۴ بەشی دیکەیشی دامەزرێندرا. لە ئێستا دا کۆلێجی ئەدەبیات و زمانە بیانییەکان ۴ بەشی ھەیە کە ۵ بەرنامەی پلەی بەکالوریۆس، ۵ بەرنامەی پلەی ماستەر و ۱ بەرنامەی پلەی دکتۆرا پێشکەش بە زۆرتر لە ۷۶۰ خوێندکار دەکات؛

 

 

ئەم کۆلێجە، لە ئێستا دا ۳۰ ستافی زانستی تەواوکات و ھەندێک ستافی فێرکاریی نیوەکاتی ھەیە.

 

لیستی بەرنامەکانی بڕوانامەی کۆلێجی ئەدەبیات و زمانە بیانییەکان
بەش بەرنامەی پلە/بڕوانامە بەکالوریۆس ماستەر دکتۆرا
زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی
ئەدەبیات و زمانەوانی ئینگلیزی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی
فێرکاریی زمانی ئینگلیزی
زمانەوانی  
زمان و ئەدەبیاتی فارسی زمان و ئەدەبیاتی فارسی
زمان و ئەدەبیاتی کوردی زمان و ئەدەبیاتی کوردی