کۆلێجی ئەندازیاری یەکێکە لە گەورەترین و سەرکەوتووترین کۆلێجەکانی ئێران. ئەم کۆلێجە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ۱۹۹۵، ھەوڵی داوە بۆ باشترکردن و ئافراندن لە پەروەردە و لێکۆڵینەوە دا. دەرچووانی ئەم کۆلێجە دەبێت ببنە ڕێبەران و بڕیاردەرانی پیشەسازی و کۆمەڵگە. ئەم کۆلێجە بە زیاتر لە ۲۱۰۰ خوێندکار پێشەنگە لە ئەنجامدانی بەرنامەکانی پلەی بەکالوریۆس و ماستەر، ھەروەھا تەرکیز دەکاتە سەر بەردەوامبوون و زانستی ئەندازیاری و خەریکە خوێندکارگەلێک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بە متمانەی تەواوەوە کێشەکانی ئێستا لە ئاستی کۆمەڵگەی جیھانی، نەتەوەیی و ناوچەیی لێک بدەنەوە. ھەروەھا ئەوان لەو باوەڕەدان کە ئەندازیارییەکان بە باشی تێدەگەن، کێشەکان لێکدەدەنەوە و چارەسەریشیان دەکەن.
۶۲ ستافی زانستی تەواوکاتی ئەم کۆلێجە وەک پسپۆڕانی نەتەوەیی لە بوارەکانی خۆیان دا ناسێندروان. کۆلێج بەردەوام خەریکی دروستکردنی پەیوەندی نوێیە لەگەڵ لایەنەکانی پیشەسازی و کۆمەڵگە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی تەرکیز بکاتە سەر فێرکردن و لێکۆڵینەوە لە جیھانی-واقیعی دا. کۆلێجی ئەندازیای لە ئێستا دا ۷ بەشی ھەیە کە ۹ بەرنامەی پلەی بەکالوریۆس، ۲۱ بەرنامەی پلەی ماستەر (لەوانە ۳ بەرنامەی پلەی دکتۆرا) پێشکەش دەکات، کە لە خشتەکەی خوارەوە پیشان دراوە:
لیستی بەرنامەکانی بڕوانامەی کۆلێجی ئەندازیاریی | ||||
---|---|---|---|---|
بەش | بەرنامەی پلە/بڕوانامە | بەکالوریۆس | ماستەر | دکتۆرا |
ئەندازیاریی کیمیا | ئەندازیاریی کیمیا | |||
ئەندازیاریی کیمیا – پڕۆسەی دیزاین | ||||
ئەندازیاریی ڕێگاوبان | ئەندازیاریی ڕێگاوبان | |||
پێوان لە ڕێگای دوورەوە | ||||
ئەندازیاریی بوومەلەرزە | ||||
ھیدرۆلیک و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاویەکان | ||||
ئەندازیاریی پێکھاتە | ||||
ئەندازیاریی کارەبا/ئەلیکتریک | ئەندازیاریی کارەبا/ئەلیکتریک | |||
سووڕی ئاوێتە | ||||
ئامێرەکانی میکرۆئەلیکتریک و نانوئەلەکترۆنیک | ||||
سیستەمەکانی پەیوەندیکردن | ||||
ئەندازیاریی کۆنترۆڵی ئەلیکتریک | ||||
ئەندازیاریی سیستەمە وزەییەکان | ||||
ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و IT | ئەندازیاریی نەرمەواڵەی کۆمپیوتەر | |||
تەکنۆلۆژیای زانست | ||||
ھۆش/بیری دەسکرد | ||||
ئەندازیاریی پیشەسازی | ئەندازیاریی پیشەسازی | |||
بەرھەمھێنانی پیشەسازی | ||||
لۆجستیک و زنجیرەی دابینکردن | ||||
باشینەکردنی سیستەم | ||||
ئەندازیاریی مێکانیک | ئەندازیاریی مێکانیک | |||
ئەندازیاریی مێکانیک – دیزاینی کردارەکی | ||||
گۆڕینی وەزە – گەرما و شلەمەنیەکان | ||||
ئەندازیاریی کانزا | ئەندازیاریی کانزا | |||
دۆزینەوەی کانزاکان |