فارسی English

کۆلێجی سەرچاوە سروشتییەکان

کۆلێجی سەرچاوە سروشتییەکان لە ساڵی ۱۹۹۱ لەگەڵ کۆلێجی کشتوکاڵ  دامەزرێندرا. لە ساڵی ۲۰۰۷، ئەم کۆلێجە لە کۆلێجی کشتوکاڵ جیا کرایەوە و چالاکیە فێرکاری و توێژینەوەییەکانی خۆی سەربەخۆ دەست پێ‌کرد. کۆلجێی سەرچاوە سروشتییەکان تەرکیز دەکاتە سەر پاراستن، دووبارە بنیاتنانەوە، بەڕێوەبردن، و پەرەپێدانی سەرچاوە سرووشتیە نوێکردەنیەکان، وەک دارستان، لەوەڕگەکان، بەنداوەکان، خاک، ئاژەڵە جۆربەجۆرەکان و سەرچاوە پەیوەندیدارەکانی تر. لە ئێستادا، ئەم کۆلێجە ۶ بەشی ھەیە (بە ھەمان شێوە کە لە خوارەوە ڕیز کراوە) کە ۶ بەرنامەی پلەی بەکالوریۆس، ۱۳ بەرنامەی پلەی ماستەر پێشکەش دەکات (خشتەی خوارەوە ببینە). ئەم کۆلێجە ۳۶ ستافی زانستی تەواوکات و زۆرتر لە ۲۴ ستافی نیوەکاتی ھەیە کە خزمەتی فێرکاری و توێژینەوە پیشکەش بە زۆرتر لە ۱۰۰۰ خوێندکار دەکەن. ئەم کۆلێجە ھەندێ تاقیگەی جۆربەجۆر و چەندین ناوەندی توێژینەوەی ھەیە کە بریتین لە: ئاکواریۆمی توێژینەوە، تاقیگەی زیندەوەرناسیی ماسی. زیندەوەرناسیی ماسی، تاقیگەی زیندەوەرناسیی لەوەڕگە و دارستان، تاقیگەی زیندەوەرناسیی ژمێرەیی دارستان، تاقیگەی ئاووھەواناسیی، تاقیگەی جیئۆمۆرفۆلۆژی، پیشانگای گیا، ناوەندی GIS و RS، ناوەندی خەریتەکێشان، وێستگەی سینۆپتیکی ئۆتۆماتیک و کلاسیک، تاقیگەی زیندوەرناسیی ئاژەڵان، شوێنی بەندکردنی تاقیگەیی ئاژەڵان، ناوەندی مۆمیاکردن، تاقیگەی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی خاک، ئاو و ھەوا.

 

 

بەرنامەکانی کۆلێجی سەرچاوە سروشتییەکان
بەش ناوی خول بەکالوریۆس ماستەر
زانستی ژینگە بەڕێوەبردنی ژینگە
فراوانی ئاژەڵان و زیندەوەرناسی پاراستن
بەڕێوەبردنی کەڵک‌وەرگرتن لە زەوی و پەرەپێدانی بەردەوام
پیس‌بوونی ژینگە (ھەوا، خاک و ئاو)
تەکنۆلۆژیای ژینگە
پەروەردەکردنی ماسی ئەندازیاریی پەروەردەکردنی ماسی
بەخێوکردنی گیانلەبەرە ئاوییەکان
زیندەوەرناسیی ماسی و ژینگەناسیی ئاژەڵە ئاوییەکان
پەرەپێدان بە دارستان بەڕێوەبردنی دارستان
زیندەوەرناسیی دارستان و پەرەپێدان بە دارستان
ئاگرۆفارێستری
بەڕێوەبردنی لەوەڕگە و   سەرچاوە ئاوییەکان ئەندازیاریی لەوەڕگە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان
بەڕێوەبردنی لەوەڕگەکان
بەڕێوبردنی  سەرچاوە ئاوییەکان
زانستی کاریگەری ئاو و ژینگە
زانستی ڕواڵەتی زەوی بەڕێوەبردنی زانستی ڕواڵەتی زەوی
مەترسیە سروشتییەکان
ھایدرۆ-جیئۆمۆرۆفۆلۆژی
ئاووھەواناسی ئاووھەواناسی
ئاووھەواناسی کرداری