لەبەر گرنگی ھونەر، تەلارسازی و پلاندانان لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی و ھەروەھا دەوڵەمەندی ڕۆژاوای ئێران، بەتایبەت کوردستان، زانکۆی کوردستان لە سەرەتای ساڵەکانی دامەزراندنی وەک زانکۆیەک، ھەندێ بەرنامە لە بوارە باسکراوەکان بەڕێوە ئەبات. زانکۆ لە ساڵەکانی ۱۹۹۹، ۲۰۰۶ و ۲۰۱۶ دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامەی بڕوانامە لە تەلارسازی، پلاندانان و ھونەر. ھەردووی ئەم دوو بەشە، لە سەرەتاوە بەشێک بوون لە کۆلێجی ئەندازیاریی، بەڵام لە ۲۰۱۲ـەوە بووەتە بەشێک لە کۆلێجی تازە دامەزراوی ھونەر و تەلارسازی. بەپێی بەرفراوانی و پەرەسەندنی پلانەکان، کۆلێجی ھونەر و تەلارسازی خەریکە ھەندێ بەرنامەی پیشە دەسکردەکان دادەنێت، ھەروەھا ئامانجی ئەوەیە کە لە داھاتوویەکی نزیک دا بەرنامەکانی ئێستای ھەتا ئاستی دکتۆرا پێشکەش بکات.
بە گشتی، ئەم کۆلێجە ئێستا سێ بەشی ھەیە؛
کۆلێجی ھونەر و تەلارسازی ۱۲ ستافی زانستی تەواوکات و ھەندێک ستافی نیوەکاتی ھەیە وە کۆی گشتی خوێندکارەکانی دەگاتە ۳۰۲ کەس.
ستافی ئەم کۆلێجە لە بەرزترین ئاست دا لێکۆڵینەوە دەکەن و بە تەرکیزکردن لەسەر بوارە جیاجیا زانستیەکان ناوبانگیان دەرکردووە. ئەم لێکۆڵینەوەیە بە مەبەستی لێکدانەوەی چالاکیی حکوومی، پیشەسازی و ژیانی فەرھەنگی لە ڕێگەی شێوازە کرداری و گرێدراو بە چالاکیەکانی لێکۆڵینەوە و بەشداربوون ئەنجام دەدرێت کە ئامانجی زانکۆ یە. ھەروەھا بۆ ئەوەی کاریگەریەکانی زۆرتر بکات و پلەبەندی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی ئەم زانکۆیە زۆرتر بکرێت.
لێکۆلینەوە لە کۆلێج سەبارەت بە ھەندێ لە بابەتەکان وەک، تەلارسازی، شارنشینی گشتیی، دەروونناسیی ژینگەیی، نیشتەجێبوونی نافەرمی و نابەجێ و ھەروەھا بەردەوامبوون ڕیزبەندی دەکرێن. گۆڤاری توێژینەوەی شاری یەکەمجار لە ساڵی ۲۰۱۰ بە مەبەستی تەرکیزکردنە سەر دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی و ئەزموونی شارەکان بڵاو بووەوە. ئەم گۆڤارە ھەموو ئەو بابەتانە وەردەگرێت کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تێگەیشتنمان لە ھەلومەرجی شار و گۆڕانکاریە خێراکانی ناو شارەکانی ئێران و سەرانسەری جیھان، لە ڕووی ئەزموونی، تیئۆری، یان ڕوانگەی سیاسیەوە زۆرتر ببێت. سەرباری ئەوە، بەپێی پێشینەی لێکۆڵینەوەی کارمەندانی بەشی پلاندانانی شاری، کۆلێجەکانی ئێمە دەیانەوێت لە سەرەتای ساڵی داھاتوو دا ناوەندێکی باڵا لە سەر نۆژەنکردنەوەی شاری و نوێکردنەوە بکەنەوە. ئامانجی سەرەکی ئەم ناوەندە ئەوەیە کە ڕێککردنی پێویست بەپێی ڕێبازی نۆژەنکردنەوەی شاری و نوێکردنەوە بۆ نیشتەجێکردنی نابەجێ و توێژینەوە لەسەر چینی شاری بکرێت.
بینای کۆلێجی ھونەر و تەلارسازی ئێستا لە ڕووبەری ۴۶۰۰ میتری چوارگۆش دروست کراوە. سەرباری ئەم شوێنە ئیداریانە، ژووری دەستەی مامۆستایان و سەرۆکی بەشەکان، بینای ئێستا ۶ ستۆدیۆی دیزاین و وۆرکشۆپ، ناوەندی کۆمپیوتەر، مەتریال و کارگەی دروستکردن، ۲ پۆلی تایبەت بە خوێندکارانی ماستەر، ۴ پۆلی تایبەت بە خوێندکارانی بەکالوریۆس، ھۆڵی بەرگری لە تێز، ھۆڵێکی گەورەی کۆنفرانس و ھۆڵێکی نمایشی تایبەتی ھەیە. بینای کۆلێجەکە لە ناو زانکۆکە دا ھەڵکەوتووە، کە ھەمووان دەتوانن بە ئاسانی دەسیان بە ھەموو خزمەتەکانی زانکۆ بگات. خوێندکاران ۶ ڕۆژ لە ھەفتە دەستیان بە بیناکە دەگات و لە ھەموو کاتێک دا دەتوانن لە ستۆدیۆ تایبەتەکان بە ئیمکاناتی ژمێریاری و شوێنی کۆمەڵایەتی کەڵک وەربگرن. لەم ساڵانەی دوایی دا، کۆلێج وەک بەشێک لە گەورەکردنەوەی زیاتری ناو کۆلێج، پڕۆژەی پەرەپێدانی خۆی بەڕێوە دەبات، کە بریتین لە دروستکردنی شوێن و جوانکاری دەوروبەری ئەم شوێنانە.
لە ساڵی ۲۰۱۶ بودجەکان تەرخان کران بۆ دروستکردنی بینایەکی دیکە بە بیناکەی ئێستا، کە ئامانجی دروستکردن، پەرەپێدان و زیاترکردنی وۆرکشۆپەکان و ھەروەھا سویتێکی تایبەتی دروستکردنەوەیە. کارگەکان شوێنی تایبەتیان بۆ بەشی موسیقا ھەیە و بەم زووانەیش بەشی پیشە دەسکردەکانیش دادەمەزرێندرێت.
کۆلێجی ھونەر و تەلارسازی لیستی بەرنامەی پلە/بڕوانامەکان | ||||
---|---|---|---|---|
بەش | بەرنامەی پلە | بەکالوریۆس | ماستەر | دکتۆرا |
تەلارسازی | تەلارسازی | |||
پلانداڕشتنی شاری | شارنشینی | |||
پلانداڕشتنی شاری | ||||
دیزاینی شار | ||||
موسیقا | موسیقای ئێرانی |