کوردی English

پژوهشکده کردستان شناسی

له‌باره‌ی توێژینگە

 

توێژینگەی کوردستان­‌ناسی بە ئامانجی ناسینی تایبەتمەندییەکان و باسکردنی نەوتراوە فەرهەنگییەکانی کوردستان، وەکوو یەکێک لە بەشە فەرهەنگییەکانی کاریگەری ئێران و بەڕێوەبردنی توێژینەوەی بەراوردکاریی بنەڕەتی لە بەشی زمان و وێژە و ئەدەبیاتی فۆلکلۆر و نووسراوەی کوردی و زمانەکانی دیکە، لە ساڵی ١٣٧٩ لە  دوای ڕەزامەندی جێگرایەتیی توێژینەوەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە دانانی گرووپی توێژینەوەیی زمان­‌ناسی و ئەدەبیاتی کوردی دامەزرا.   لە ڕاستای گەشەسەندنی چالاکییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژە و شرۆڤەی بابەتی هزری و توێژینەوەیی بنەڕەتی، لە بەشە فەرهەنگییە ناوچەییەکانی توێژینەوە و لە بەشە ستراتێژیکەکان و لە چوارچێوەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنی ناوچە کوردنشینەکان، دوو گرووپی توێژینەوەیی خوێندنەوەکانی مێژوو و فەرهەنگ و لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکان و گەشەسەندنی کوردستانیش دامەزرا و بە پێی ڕەزامەندی شۆرای پەرەپێدانی خوێندنی باڵا ،لە گوڵانی ساڵی ١٣٩٥ لە ناوەندەوە بۆ توێژینگەی کوردستا‌ن­ناسی بەرزکرایەوە. توێژینگەی کوردستان­ناسیی زانکۆی کوردستان لە ڕەوتی کار و چالاکی و دامەزراندنی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە بەشی کارناسیی زانکۆدا چالاکییەکی بەرچاو و دەورێکی کارای گێڕاوە. هەر وەها گرووپی توێژینەوەییی لێکۆڵینەوەی ژینگەیی زرێبار بە ئامانجی ناساندن، خزمەت‌گوزاری و پاراستن، بەرزکردنەوەی کوالیتی ژینگە و کەڵک‌وەرگرتنی سەقامگیر لە پاشەکەوتەژینگەییەکان و پۆتانسێڵی ژینگەی سرووشتیی دەریاچەی زرێبار و هەروەها ئامانجدارکردنی لەم بارەوە، لە پاییزی 1398 چالاکییەکانی خۆی لە توێژینگەی کوردستان‌ناسیدا دەست‌پێکردووە.

 

جهت کسب اطلاعات بیشتر به وب‌سایت پژوهشکده (اینجا) مراجعه نمایید

رئیس پژوهشکده:

دکتر بهروز چمن‌آرا
ایمیل: b.chamanara@uok.ac.ir